قایمقامی هەڵەبجە: لە بەرنامەماندایە دەروازەی سنووریی شووشمێ گەورە و فراوان بکەین

27-06-2023
سازگار سەڵاح
دەروازەی شووشمێ. وێنە: رووداو
دەروازەی شووشمێ. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

دەروازەی سنووریی شووشمێ لە تەوێڵە بەڕووی هاونيشتمانياندا کرايەوە. رووبابە ئەحمەدی خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و 12 رۆژ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان بووە، ئەمڕۆ يەکەم کەس بوو لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە گەڕايەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
رووبابە ئەحمەدی، هاونیشتمانیی پاوە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی شووشمێ دەڵێت، "فرەفرە پێم خۆشە، فرە دڵخۆشم، هەر فرەيش خۆشحاڵم، دوێنی تائێستا بۆ کردنەوەی ئێرە و بۆ ئەمديويش و بۆ ئەوديويش؛ ئيشەڵڵا ببێتە خێر و بەرەکەت، حەزم دەکرد لێرەوە بڕۆينەوە و گوتم ئيشەڵڵا بەڵکو یەکەم کەسيش بين."
 
نوخشە ناسيح، قايمقامی هەڵەبجە بە گرنگييەوە باس لە کردنەوەی دەروازەکە دەکات و دەڵێت، هەوڵی فراوان کردنی دەدەين، "گرنگيیەکی زۆری دەبێت بۆ هەموو کوردستان، بەتايبەت پارێزگای هەڵەبجە و لەڕووی ئابووريیەوە لەڕووی گەشتيارييەوە، لەڕووی داراييەوە و لە هەموو روويەکەوە سوودی دەبێت. لە بەرنامەماندايە ئەم مەرزە گەورە و فراوان بکەين و دوای جەژنيش بە سەرپەرشتیی جەنابی پارێزگار کار دەکەين بۆئەوەی مەرزی سازانيش بکرێتەوە."
 
ئارشی لهۆنی، نوێنەری پاوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەم دەروازە سنوورییە لە هەردوو دیوی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، داواکارییەکی کۆن و چەند ساڵەی خەڵک بووە و ئێستا پیرۆزباییان لێدەکەین و "ئەمە بووە بە دوو جەژن بۆمان."
 
دەروازەی شووشمێ دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و هەڵەبجە و زیاتر لە 10 ساڵە بۆ کاروباری بازرگانی بەکاردەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.