رووداو - هەولێر
سەرۆکی هەرێـمی کوردستان سێ پرسەنامە ئاراستەی هەریەکە لە رووسیا و فەرەنسا و کوەیت دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 27ـی6ـی2015، بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناوداری رووسیا، یەڤگینی پریماکۆڤ، بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی کۆماری فیدڕاڵیی رووسیا کرد.
هەروەها بارزانی لە نامەیەکدا بۆ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسا، هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستانی بە سەرۆک و گەلی فەرەنسا ڕاگەیاند بە بۆنەی هیرشەکەی رۆژی هەینیەوە کە تێیدا کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکیشدا بۆ شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر، میری دەوڵەتی کوەیت، هاوخەمیی بە میر و گەلی کوەیت ڕاگەیاند بەرانبەر ئەو هێرشە خۆکوژییەی ڕۆژی هەینی، 26ـی6ـی2015، لە مزگەوتێکی ئەو وڵاتەدا روویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ