کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئێستا گەیشت

25-05-2022

15:14

راگەیێندراوی پارتی و یەکێتی: كارى پێكه‌وه‌يیمان به‌رده‌وام دەبێت

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هێنانەکایەی زەوینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆکردن ناوزەند دەکەن. دەشڵێن، كارى پێكه‌وه‌يیان به‌رده‌وام دەبێت و لەسەر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانیش گفتوگۆ دەکەن. 
 
رۆژی چوارشەممە 25ـی ئایاری 2022، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەچوو. 
 
پاش کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى، تاوتوێ كرا."    
 
رۆژی یەکشەممە 22-5-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە. 
 
لەبارەی دەستپێشخەری و سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، "زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاسايكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ رێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌." 
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە، رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا بە رووداوی گوت، "کۆبوونەوەکە گرنگە و پارتی و یەکێتی پەرۆشن بۆ ئەوەی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی گرنگی بە بابەتەکان بدەن."
 
لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی دا بڕیاردرا، كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى "وه‌ک پره‌نسيپى كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام بن." هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا هەبێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
 
شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی. پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی. عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتبوون.  
 
لە راگەیێندراوەکەدا پارتی و یەکێتی دا "جەختیان له‌ هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگە شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندنى دژ به‌ يه‌كتركرده‌وه‌."
 
شاندی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی. رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتبوون.
 
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێش کۆبوونەوەکە گوتی، "پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە تەواوکەری یەکدین." 
زیاتر بخوێنەوە

14:45

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.   
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، کەمێکی دیکە پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە. 
 
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو. 
 
رۆژی یەکشەممە 22-5-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە. 
 
رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا بە رووداوی گوت، "کۆبوونەوەکە گرنگە و پارتی و یەکێتی پەرۆشن بۆ ئەوەی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی گرنگی بە بابەتەکان بدەن."
 
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و دیداری لەگەڵ لایەنەکان بۆ دروستکردنی زەوینەی گفتوگۆ و رێککەوتنی لایەنەکان دێت، لەسەر پرسە نیشتمانییەکان، بەتایبەتیش هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار پارتی و یەکێتی."  
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە، عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە تەواوکەری یەکدین." 
 
شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی. پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی. عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتبوون.  
 
شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی. رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتبوون.
زیاتر بخوێنەوە

14:19

هیوا گەیلانی: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی لە نیگەرانییەکانی خەڵکی رەواندەوە

 گفتوگۆی رووداو لەگەڵ هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی رانیەی پارتی
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی رانیەی پارتی
 
رۆژی یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەوە. بەرپرسی لقی رانیەی پارتی دەڵێت، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی لە نیگەرانییەکانی خەڵکی رەواندەوە."
 
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی رانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوویەکی دیکەی رووماڵی تایبەتی رووداو بوو بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی گەڕاندەوە بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گوتی، "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەرئەنجامی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانە کە لە رۆژی 22ـی مانگ چووە سلێمانی و سەردانی برایانی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کرد." 
 
رۆژی یەکشەممە 22-5-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە. 
 
هیوا گەیلانی پێیوایە، خودی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی "جۆرێک لە نیگەرانی خەڵکی رەواندەوە، کاریگەری هەبوو لەسەر باری دەروونی خەڵک، بازاڕ، تەنانەت لە رووی میدیایشەوە ئەم چەند رۆژە کەشوهەوایەکی دیکە هاتووەتەوە پێشەوە." 
 
لەبارەی روانینی پارتی بۆ گفتوگۆکان، بەرپرسی لقی رانیەی پارتی دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان جیددیە لە گفتوگۆکان و گەشبینینە بەوەی پشتیوان بە خودا ئاکامێکی دەبێت کە دڵخوازی خەڵک بێت، بێگومان گفتوگۆکان و ئەنجامی باش کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەبێت، بۆیە بە گەشبینیەوە دەڕوانینە گفتوگۆکان." 
 
لە میانی سەردانەکەی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی کرد. لەوبارەیەوە، هیوا گەیلانی گوتی، "کاک نێچیرڤان بارزانی هەر لە گوتارەکەی لە قەڵاچوالان ئاماژەی بەوەکرد کە ناکۆکییەکانمان هێندە قورس نین تاوەکو دەرگەی گفتوگۆ بەسەریەکدا دابخەین یان پێمانوابێت ناگەینە ئەنجام، بە دڵنیاییەوە باسی ئاکامی سەردانەکەی بۆ سلێمانی بۆ ئێمە کرد، زۆر رازیبوو لە بەدەنگەوە هاتنی هەموو لایەنەکان، بە تایبەت برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئامادەییان دەربڕیوە گفتوگۆیەکی جیددی بۆ چارەسەری کێشەکان دەستپێبکرێت." 
 
لەبارەی ئامادەبوونی پارتی بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، هیوا گەیلانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی پەیوەندی بە پارتییەوە هەیە، ئەوپەڕی نییەت پاکی پارتی دەردەخات کە دەمانەوێت لەگەڵ برایانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بگەینە رێککەوتنێک کە هەموو لایەکمان خۆمان پێبراوە بێت و لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێکبکەوین."
 
بەرپرسی لقی رانیەی پارتی لەبارەی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان ئەوەی خستەڕوو، "ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامیان دەبێت لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش. بە خۆشحاڵیشەوە دەڕوانینە شاندی یەکێتی هەم بۆ بەدەنگەوە هاتنیان بۆ سەردانەکەی کاک نێچیرڤان بارزانی، هەم هاتنیان بۆ هەولێر بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، هیوادارین ئەوانیش بە هەمان روحییەتەوە هاتبنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی بگەینە لێکتێگەیشتن و دواجاریش رێککەوتن." 
زیاتر بخوێنەوە

13:40

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی گرنگە

رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا
رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا
 
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت. ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، "کۆبوونەوەکە گرنگە و پارتی و یەکێتی پەرۆشن بۆ ئەوەی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی گرنگی بە بابەتەکان بدەن."
 
رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا لە رووماڵی تایبەتی رووداو بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەنگەر عەبدولرەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی، "لە ماوەی رابردوودا بابەتی زۆر سەریهەڵدا کە پێویست بوو هەردوولا کۆببنەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەن." 
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆبوونەوەکەی بە هەنگاوێکی "ئەرێنی" وەسفکرد کە هەردوولایەن لە ئاستێکی باڵا کۆبوونەتەوە، "بەو ژمارە زۆرەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بڕیاربەدەستی هەردوو حیزب."
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتییەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆبوونەوەکە گرنگی هەیە و هەردوولاش پەرۆشن بۆ ئەوەی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی گرنگی بە بابەتەکە بدەن، بۆیە کۆبوونەتەوە."
 
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە، رابیحە حەمەد ئەوەی خستەڕوو، "ئەم دیدارە گرنگە وەک هەنگاوێکی باش سەیردەکرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکرێت لەسەر زۆر بابەتی گرنگ، چ نێوخۆی بێت یان دەرەکی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەرەوە و حکومەتی عێراق بە تایبەتی داخرانی سیاسی لەگەڵ عێراقدا." 
 
زیاتر بخوێنەوە

13:07

ئەحمەد کانی: پارتی لە پرسی نزیکبوونەوە لەگەڵ حیزبەکان زۆر جیددیە

ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی
ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی
 
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت. ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بە زۆر گرنگ ناوی دەبات و گوتی، پارتی لە پرسی نزیکبوونەوە لەگەڵ حیزبەکان "زۆر جیددیە."
 
ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووماڵی تایبەتی رووداو بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەنگەر عەبدولرەحمان پێشکێشی دەکات، پێیوابوو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان "زۆر گرنگە لە دوای سەردانەکەی کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەو شاندەی لەگەڵ بەڕێزیان بوو." 
 
ئەحمەد کانی دەڵێت: حیزبە کوردستانییەکان لە پێناوی نەتەوە و نیشتمان خەباتێکی دوور و درێژیان کردووە و لە پرۆسەی سیاسی قاڵبوونەتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو حیزبانە بە یەکەوە دانەنیشن و کێشە گرفتەکان چارەسەر نەکەن، ئایا رەوایەتی تێدایە چاوەڕوانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن، بێت و هەوڵی بە یەکگەیشتنی حیزبە کوردستانییەکان بدات؟ من لە حیزبە کوردستانییەکان رەسەنتر و بە تواناتر نابینم بۆ ئەوەی چاوەڕێی خەڵکی دیکە بکەین تاوەکو بێت دەستپێشخەری پێکهاتن و یەکڕیزی و تەباییمان بۆ بکەن. 
 
لەبارەی ویستی پارتی بۆ نزیکبوونەوە لە حیزبەکان، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی باسی لەوە کرد، "پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر جیددیە لە پرسی نزیکبوونەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبەکان بتوانین بەرنامەیەکی باشی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ خۆمان دابنێین. پارتی هەمیشە ئامادەیی هەبووە و دەستپێشخەریشی هەبووە." 
 
ئەحمەد کانی باس لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دەکات و دەڵێت، "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە رۆژی 8ـی ئایار کرا، سەرۆک بارزانی زۆر جەختی لەوە کردەوە و داوای لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی کرد کە ئەوەی پێیان دەکرێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی ئەنجامی بدەن." 
زیاتر بخوێنەوە

12:20

مەحموود خۆشناو: رێککەوتنی پارتی و یەكێتی سەقامگیری بۆ بازاڕ دەگێڕێتەوە

گفتوگۆی رووداو لەگەڵ مەحموود خۆشناو، بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ مەحموود خۆشناو، بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، رێککەوتنی پارتی و یەكێتی سەقامگیری بۆ بازاڕ دەگێڕێتەوە.
 
مەحموود خۆشناو، بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە نووسینگەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رووماڵی تایبەتی رووداو بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەنگەر عەبدولرەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی، رێواز فایەق هەوڵی داوە بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکاندا کۆبوونەتەوە. 
 
لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، مەحموود خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، "دۆخی سیاسی عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش ئەوەی پەیوەندی بە پەرلەمان و حکومەتەوە هەیە لە دۆخێکی باش نییە تاوەکو ئەو ناکۆکیانەشی بێتەسەر. دۆخێکی ئابووری سەخت هەیە لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 2015ـەوە."
 
لەبارەی رۆڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکاندا، مەحموود خۆشناو باسی لەوە کرد، "لە هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە رابردووشدا چەتری کۆکەرەوەی لایەنە سیاسییەکان بووە. کۆی پڕۆسەی سیاسیی بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت. تاوەکو دواجار کێشە ئابوورییەکانی هاووڵاتییان چارەسەر بکەین."
 
لەبارەی کۆبوونەوە و رێککەوتنی پارتی و یەكێتی، بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە نووسینگەی رێواز فایەق گوتی، "سەقامگیری بۆ بازاڕ دەگێڕێتەوە." پێشیوایە کە "هاوسەنگی سیاسی" بە گفتوگۆ دەستەبەر دەبێت. 
زیاتر بخوێنەوە

12:08

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بە کۆبوونەوە کرد. 

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و دیداری لەگەڵ لایەنەکان بۆ دروستکردنی زەوینەی گفتوگۆ و رێککەوتنی لایەنەکان دێت، لەسەر پرسە نیشتمانییەکان، بەتایبەتیش هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار پارتی و یەکێتی."  

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.
 
شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی. پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی. عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتوون.  
 
شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی. رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتوون.
 

سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی لە رۆژی یەکشەممە 22ـی ئایار، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا باسی دۆخی سیاسیی و ئاڵنگارییەکانی کرد و جەختی لە یه‌كڕیزیی لایه‌نەکان کردەوە. نێچیرڤان بارزانی گوتی، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ "به‌ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی" هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ـی هێزی پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشە، لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گوتی، "هاتنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە هەموومان چاومان لەوەیە ئەم هاتنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و چارەسەرکردنی ئەو هەموو گرفتەی کە لە کوردستان لەنێوانی لایەنەکاندا هەیە، بە تایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان."

بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، "به‌رزنرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست."

زیاتر بخوێنەوە

11:19

عەلی حوسێن: پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە تەواوکەری یەکدین

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پارتی و یەکێتی لەلای سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە. بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دەڵێت، "پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە تەواوکەری یەکدین."

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، گوتی، "پارتی حیزبێکی گرنگە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە دەکات"، پێیانوایە هەموو تەواوکەری یەکدین بە پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی. 

لەبارەی رۆڵی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، عەلی حوسێن ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو لایەنەکان رۆڵیان هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بە گوێرەی پێگەی خۆیان و بەرنامە و ستراتیژییەتی خۆی.

ئەو کۆبوونەوەیەی پارتی و یەکێتی، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە 22ـی ئایاری 2022 لە شاری سلێمانی. زیاتر بخوێنەوە

09:28

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.
 
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ 25ی ئایاری 2022  پێش نیوەڕۆ "پارتی و یەکێتی لەلای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە."
 
دڵشاد شەهاب لە درێژەی لێدوانەکەیدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و دیداری لەگەڵ لایەنەکان بۆ دروستکردنی زەوینەی گفتوگۆ و رێککەوتنی لایەنەکان دێت، لەسەر پرسە نیشتمانییەکان، بەتایبەتیش هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار پارتی و یەکێتی."
 
پێشتر چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، کە لە دوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، سەرۆک بارزانی، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راسپارد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان.
 
ئەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە 22ـی ئایاری 2022 لە شاری سلێمانی.
 
سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا باسی دۆخی سیاسیی و ئاڵنگارییەکانی کرد و جەختی لە یه‌كڕیزیی لایه‌نەکان کردەوە. نێچیرڤان بارزانی گوتی، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ "به‌ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی" هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
 
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان. عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆبووه‌وه‌.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، "به‌رزنرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست."
 
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ـی هێزی پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشە، لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گوتی، "هاتنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە هەموومان چاومان لەوەیە ئەم هاتنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و چارەسەرکردنی ئەو هەموو گرفتەی کە لە کوردستان لەنێوانی لایەنەکاندا هەیە، بە تایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان."

 

زیاتر بخوێنەوە