رووداو دیجیتاڵ
پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، 24 کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە قاچاخ بچنە نێو هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
ئەو 24 کەسە ویستوویانە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بێنە نێو هەرێمی کوردستان. موقەدەم سامی ئیسماعیل، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ (شەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "24 کەسەکە ویستوویانە بە رێگەی نایاسایی بێنە نێو شارەکانەوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو کەسانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و زۆرینەیان بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە ویستوویانە بە قاچاخ، بۆ کارکردن بێنە هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور گوتی، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون رادەستی دادگە کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
پاسەوانی سنووری عێراق سەر بە حکومەتی عێراقە و ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ