کوردستان

رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیەوە، ئه‌پلیكه‌یشنێكی ئاماده‌كردووه به‌ناوی "IOM" گه‌نجانی خاوه‌ن پڕۆژه ده‌توانن به‌دواداچوون بكه‌ن و فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی رایدەگەیێنێت، رێکخراوی كۆچبه‌رانی نێودەوڵەتی قەرزی بچووک دەداتە گەنجان و "ئێمەش وەک وەزارەت ئاسانکاری بۆ پڕۆژەکانیان دەکەین."
فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێودەوڵەتی، قه‌رزی درێژخایه‌ن ده‌درێته گه‌نجان تایبه‌ت بەو پرۆژانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له‌مساڵدا هه‌زار گه‌نج سوودمه‌ندبوون له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه 97 كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون."
فەتحی محەممەد دەڵێت، "قه‌رزه‌كان له 10 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تاوەکو 30 هەزار دۆلار، بڕی پێدانی پاره‌كه‌ش پشت به قه‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه پێشكه‌ش به رێكخراوی كۆچبه‌رانی جیهانی ده‌كرێت، بۆ نموونه خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردنی دووكانێك كه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م سوودمه‌ند ده‌بن لێی، ده‌چێته چوارچێوه‌ی قه‌رزێكی بچووكه‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر له 10 كه‌س له پرۆژه‌یه‌كدا سوودمهندبن قه‌رزی مامناوه‌نده و به‌وه‌ش، بڕی پاره‌كه زیاتر ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان لەلایەن گەنجانەوە، فه‌تحی محەممەد رایگەیاند، "رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیەوە، ئه‌پلیكه‌یشنێكی ئاماده‌كردووه به‌ناوی "IOM" گه‌نجانی خاوه‌ن پڕۆژه ده‌توانن خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن و فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه."
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکراشیکرد، ساڵی داهاتوو 4000 گەنج لە عێراق و کوردستان دەتوانن سوودمەندبن لە پڕۆژەکەی رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی. دەشڵێت "وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ ئەو گەنجانە دەکەین کە پڕۆژەی باشیان هەیە و پێشکێشی دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ