رووداو دیجیتاڵ
فازڵ میرانی، بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێدرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 مەکتەبی سیاسی، فازڵ میرانی وەکو لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پارتی هەڵبژارد.
پێش کۆنگرەی 14، فازڵ میرانی، پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی هەبوو.
رۆژی 24-11-2022، پارتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد. مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی لەبارەی گۆڕانکاریی ئۆرگان و رێکخستنەکانی حیزبەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گۆڕانکارییەکان بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ دۆخی سیاسی و ئەو قۆناخەی ئێستا دەگوزەرێت.
لە کۆنگرەی 14ی پارتی چەند گۆڕانکارییەک لەنێو پەیکەربەندی حیزبەکەدا روویانداوە. یەکێک لە گۆڕانکارییەکان دروستکردنی دەستەی کارگێڕی بوو، لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا؛ بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ