رووداو دیجیتاڵ
زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ئاوات دەباخ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-8-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە هەموو ژوورەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، یەک بۆ دوو فەرمانبەر دەوام دەکەن بۆ ئەوەی کارە "زۆر پێویست" و گرنگەکان، رایی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی نزیکەی 350 فەرمانبەری هەیە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، زیاتر لە 200 فەرمانبەر ئەمڕۆ نەچوونەتە دەوام.
بایکۆتی فەرمانبەران لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ