رووداو - سلێمانی
لە کەمپی ئاشتی (عەربەت) لە سلێمانی ڤایرۆسی جگەر بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا 60 ئاوارە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و داوای هاوکاری دەکەن.
لەنێو ئاوارە تووشبووەکان خێزانێکی پێنج کەسی هەن کە هەموو ئەندامانی خێزانەکە ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن دایکیان دەڵێت "لەبەرئەوەی باری دارایمان خراپە ماوەی ساڵێکە نەمانتوانیوە پشکنین ئەنجامبدەین".
نەخۆشێک قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد، گوتی "ده‌مه‌وێت هاوكاریم بكه‌ن، پێویستم به ده‌رمانه، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر پێیه‌كانم بوه‌ستم، له‌وانه‌یه هه‌ر كاژێرێك گیانله‌ده‌ستبده‌م، زۆر نه‌خۆشم ناتوانم هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش بڕۆم، دراوسێیه‌كم هه‌یه دوو هاوژینی هه‌یه ئه‌وان ئاگایان لێمانە، من هیچ كه‌سێكم نییه، كه‌سوكاره‌كانم له سه‌ڵاحه‌ددینن و منیش به‌ته‌نها له سلێمانیم كه‌س نییه بایه‌خم پێبدات".
هاوکات دکتۆر یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، فایرۆسی جگەر لەڕێگەی خوێن، پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسێکی توشبوو، دایکی دووگیان بۆ کۆرپەکەی و برینداربوون لەڕێگەی شتێکەوە کە ڤایرۆسەکەی ھەڵگرتبێت دەگوازرێتەوە.
کەمپی ئاشتی لە عەربەت 10 هەزار و 785 کەسی تێدا دەژی کە دوو هەزار و 34 خێزانیان ئاوارەی پارێزگای سەڵاحەدین و نەینەوان و 200 خێزانیشیان ئاوارەی شەنگالن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ