رووداو دیجیتاڵ
قایمقامییەتی دووکان دەڵێت، هاووڵاتییەک لە دەریاچەی قەزاکەدا "خنکاوە". قایمقام دەڵێت، ژنە و تەرمەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان ئەمڕۆ هەینی 26ـی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەی خنکاوە ژنێکە بەناوی ئایە عەدنان محەممەد".
ژنەکە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، جلوبەرگ و جزادانەکەی دۆزراونەتەوە و رادەستی پۆلیس کراون و جزدانەکەی "بڕێک پارە و زێڕی تێدایە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی قایمقامییەتی دووکان، ئەو ژنە "لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە".
هەر ئەمڕۆ هەینی، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا تیمەکانمان تەرمەکەیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە گەڕان".
بە گوتەی ئارام عەلی، "ژنەکە بە رووخسارێکی داپۆشراوەوە لەگەڵ بەلەمێکدا چووەتە دوورگەیەکی دووکان و داوای لە بەلەمەوانەکە کردووە دوای کاژێرێک بگەڕێتەوە بۆ لای، بەڵام کاتێک بەلەمەوانەکە دەگەڕێتەوە کەسەکە لەوێ نەماوە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان تاوەکو تەرمەکەی نەدۆزنەوە ناتوانن وەکو خنکاو تۆماری بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ