داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینار بووە

26-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بە بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، زیاتر لە 59% زیادیکردووە.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، لە 20ـی نیسان تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 26ـی نیسانی 2024، داهاتی سنوورەکە 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتر 12 ملیار و 636 ملیۆن و 935 هەزار و 419 دینار بووە.
 
هەر بەگوێرەی شەفافییەت، داهاتی ئەم مانگەی ئەو سنوورانە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 42 ملیار دیناربووە. مانگی رابردووش زیاتر لە 47 ملیار دینار بووە.
 
داتاکان داهاتە نانەوتییەکانی خستووەتەڕوو. بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و 996 ملیۆن دینار بووە.
 
داهاتی نێوخۆ جگە لە خەرجی فەرمانگەکان، پێشتر بۆ دابینکردنی ئەو کورتهێنانە خەرج دەکرا کە بۆ پێدانی مووچە دروست دەبوو. بەگوێرەی رێککەوتنی نوێی هەولێر و بەغدا، لەمەودوا داهاتی نێوخۆی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکرێت.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''