لە سۆران 'لەسەر کێشەیەکی پێش راپەڕین' تەقە لە قایمقامی رواندز دەکرێت

26-04-2023
پەیمان محەممەد
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە مزگەوتەکانی سۆران تەقە لە قایمقامی قەزای رواندز دەکرێت، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێت، تەقەکردنەکە زیاتر وەکو پەیامێک بووە بە ئاراستەی قایمقامەکە، نەک کوشتنی، ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمە کێشەیەکی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش راپەڕین."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26-04-2023 لە سۆران تەقە لە ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز کرا.
 
ئەندام جەبار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سنووری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، ئەحمەد قادر لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سۆران لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەیەکدا، تەقەی لێ کراوە و هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام لە هەوڵەکە رزگاری بووە.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پەیامنێری رووداوی گوت، "تەقەکردنەکە زیاتر هەوایی بووە و وەکو پەیامێک ئاراستەی قایمقامی رواندز کراوە، نەک بۆ کوشتنی."
 
 
سەبارەت بە هۆکاری تەقەکردنەکەش، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، "ئەمە کێشەیەکی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش راپەڕین، دوای راپەڕینیش ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و دوو جاریش دانیشتنیان هەبووە و هیچ کێشەیەک نەماوە."
 
هەڵگورد شێخ نەجیب تەقەکەرەکانی بە "ئاژاوەگێڕ" ناوبرد و گوتی، "وەکو حکومەت، هەموو رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەوان دەگرینەبەر و دەبێت بەرەوڕووی یاسا ببنەوە."
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەخت لەوە دەکاتەوە، "بە هیچ شێوەیەک" رێگە نادرێت چەند "ئاژاوەگێڕێک" هەوڵ بدەن سەقامگیری و ئاسایشی ئەم ناوچەیە تێکبدەن. گوتیشی، "ئەو رووداوە تەنیا بەرامبەر قایمقامی رواندز نەکراوە، بەڵکو بەرامبەر ئێمە و ئیدارە و حکومەتیش کراوە و هەموو رێکارێکی پێویستیش بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر."
 
رووداو قسەی لەگەڵ لایەنی تەقەکەر کرد و ئەوان دەڵێن، بە مەبەستی "کوشتنی" تەقەیان لە قایمقامەکە کردووە و لە کارەکەشیان "پەشیمان نین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.