دوو کەس لەژێر کاریگەریی خواردنەوەی کهولی لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تەقە دەکەن؛ یەکێکیان 18 ساڵە

26-04-2023
نزار جەزا
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی. وێنە: رووداو
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لەنێو نەخۆشخانەى منداڵانی سلێمانی، پۆلیسێک و فەرمانبەرێکی پرسگە برینداربوون. رووداوەکە کاژێر 01:30 خولەکی شەوی رابردوو روویداوە، ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو نەخۆشخانەکە دروستکرد و وایکرد ژمارەیەک نەخۆش نەخۆشخانەکە جێبهێڵن.
 
ساکار حەسەن، کەسوکاری نەخۆش و شایەتحاڵ بە رووداوی گوت، "چەندین منداڵی دیکە هەبووە ترساون و نەخۆشییەکەیان پەرەی سەندووە، چەندین منداڵ هەبوون هەر بە نەخۆشی چوونەتە دەرەوە، ئەگەر ئەو کەسە گرنگی بە منداڵەکەی خۆی بدایە ئەو تەقانەی نەدەکرد."
 
نیهاد مەدری مەجید، شایەتحاڵ باسی لەوە کرد، "کە لە ئۆتۆمبێلەکەم هاتمە دەرەوە، دوو سێ کەس رایاندەکرد، تەقە بوو لەناو نەخۆشخانەی منداڵان، بینیم دوو کەس بریندار بوون، یەکێکیان فیشەک بە قاچیەوە بوو و بریندار بوو، ئەوی دیکەیان خوێنی زۆر لێ دەڕۆیشت."
 
بە گوتەی کارمەندی پرسگەکە، کە بریندارە، کەسەکە دەمانچەی دەرهێناوە و فیشەکێکی بە رانی پۆلیسەکەوە ناوە، دواتر پێنج فیشەکی بە ئاراستەى کارمەندی پرسگەکە تەقاندووە و یەک فیشەک بەر قاچی کەوتووە، پاشان کەسەکە ویستوویەتی ل ەنەخۆشخانەکە بچێتە دەرەوە، بەڵام کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کە لەو کاتەدا ل ەئەرکی خۆیدا نەبووە، رووبەڕووی دەبێتەوە. پاش رووداوەکەش لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کران، یەکێکیان تەمەنی تەنیا 18 ساڵە و ئەوی دیکە تەمەنی 38 ساڵە.
 
پاش رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و ئێستا نەخۆشخانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی نەخۆش سەردانی دەکەن.
 
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان گوتی، "دۆخی نەخۆشخانەی منداڵان ئارامە و بەردەوام نەخۆشی تێدا دەبیندرێت."
 
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هەردوو کەسەکە لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کهولییەکان ئەو کارەیان کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیرکران، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 232 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
هەردوو بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان وەرگرت، پۆلیسەکە کە گولـلە بەر رانی کەوتووە، نەشتەرگەریی بۆ کرا و کارمەندی پرسگەکەش پاش وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

حکومەت سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا، پرۆسەی سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکرێت.