داعش لە ناوچەیەکی کفری هێرش دەکاتە سەر دوو شوان

26-03-2022
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

لەنزیک ناوچەی دوراجی و پەلکانە لە سنووری قەزای کفری، دوو چەکداری داعش هێرش دەکەنە سەر دوو شوان.
 
جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو شوان کە ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕاندن بردووەتە ئەو ناوچانەی کە لە قوڵایی ئەو شوێنانەن کە گومان دەکرێت چەکداری داعشی لێبێت، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوانیش بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردوون".
 
فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، "پێشمەرگەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ دیارنین، شوانەکان سەلامەتن و لە ناوچەکە نەماون".
 
هەرچەندە بەردەوام هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵی ئەو ناوچانە دەکەن، بەڵام هێشتا ناوبەناو چەکدارانی داعش لەو سنوورە جموجۆڵیان هەیە و هێرش دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.