رووداو هەولێر
لە ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستاندا، سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا هۆنراوەی شاعیرێکی تونسی بڵاوکردووەتەوە و لە نێوەڕۆکدا دەڵێت: "ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست، بێگومان چارەنووس بهدهنگییەوە دێت".
رۆژی یەکشەممە 25ـی ئەیلوولی 2022، سەرۆک بارزانی لە پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی باشووری کوردستاندا شیعرێکی شاعیری تونسی ئەبو قاسم شابی بڵاوکردووەتەوە کە دەقە کوردییەکەی بەمشێوەیەیە:
ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست،
بێگومان چارەنووس بهدهنگیەوە دێت.
تاریکیی شهو هەر دەبێ بڕەوێتەوە و
زنجیریش ههر دهبێ بپسێ
ئهوهى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ
بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ.
رۆژی 22ـی ئەیلوولی 2017 و پێش سێ رۆژ لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، سەرۆک بارزانی گوتارێکی بۆ جەماوەری کوردستان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر پێشکێشکرد و رایگەیاند: "بڕیاری گشتپرسیی سەربەخۆیی لە دەستی من و حیزبەکان دەرچووە و ئێستا لە دەست هاونیشتمانییان دایە."
سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی: "هەڕەشەی ئەوەمان لێدەکرێت کە سزامان دەدەن، ئەمە 100 ساڵە گەلی کوردستان سزا دەدەن، ئەرێ تێر نەبوون؟ تێر نەبوون لە سزادانی خەڵکی کوردستان؟ ئەگەر پێتانخۆشە دیسان بگەڕێنەوە بۆ سزادان، واز لە خەڵکی کوردستان بهێنن و وەرن من سزا بدەن."
رۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو زیاتر لە 72٪ی ئەو هاونیشتمانییانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کرد و 92.7٪ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوەی باشووری کوردستان لە عێراق دا.
إِذا الشَّعْبُ يوماً أرادَ الحياةَ
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) September 25, 2022
فلا بُدَّ أنْ يَسْتَجيبَ القدرْ
ولا بُدَّ للَّيْلِ أنْ ينجلي
ولا بُدَّ للقيدِ أن يَنْكَسِرْ
ومن لا يحبُّ صُعودَ الجبالِ
يَعِشْ أبَدَ الدَّهرِ بَيْنَ الحُفَرْ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ