رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چوار کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچییەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان بە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی دەریای نێوەڕاست، نزیک لە کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە، هەیە. رووداو ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکات.
لە راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کە سێشەممە 25-06-2024 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە ناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان بە رێگەی قاچاخ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا کە بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 64 هاووڵاتی، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری ئاسایش، ئەمڕۆ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاخچیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران."
ئاسایش ناوی تۆمەتبارەکانی بە (ح. ح. ع)، (ب. س. م)، (م. ج. أ) و (د. ع. س) بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە هێزە ئەمنییەکان وەریگرتووە، ئەو تۆمەتبارانە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری دەستگیرکراون.
رووداو زانیویەتی، یەکێک لەو کەسانەی وەکو تۆمەتبار دەستگیرکراوە کەسێکە بە ناوی حەسەن دووکانی، کە پێشتر بەشێک لە کەسوکاری قوربانییەکان بە خاوەنی بەلەمەکە تۆمەتباریان کرد، ناوبراویش بۆ رووداو قسەی کرد و تۆمەتەکانی رەتکردنەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، خدر باخیرە و عەباس چاوشین، دوو کەسی دیکە لەو تۆمەتبارانەن لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
ناوی چوار کەسی دیکە کە وەکو قاچاخچی لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە تۆمەتبار کراون، دراون بە رووداو، بەڵام بەهۆی نەزانینی شوێنی نیشتەجێبوونیان یان نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ دەستگیر نەکراون.
بەرپرسێکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئەو تۆمەتبارانە هەبن، هێزەکانمان دەستگیریان دەکەن؛ ئەوانەشی دەستگیرکراون لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانییەکان و بە بڕیاری دادوەر بووە."
بەرپرسەکەی ئاسایش دەڵێت، دۆسیەکە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدایە و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەی تۆمەتبارەکان بڵاودەکاتەوە.
ئاسایش لە راگەیێندراوەکەدا رایگەیاندووە، بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەر کەسێکی دیکە ناوی هەبێت و بەشداربێت لە "تاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، لە نێوخۆدا بێت یان دەرەوە دەستگیری دەکەین."
تۆمەتبارەکان بە یاسای ژمارەی 28ی ساڵی 2012 لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بەلەمەکە رۆژی 15ی مانگ لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت و لە دەریای نێوەڕاست 193 کیلۆمەتر دوور لە کەناری دەریا لە سنووری شارۆچکەی رۆچێلا یۆنیکای ئیتاڵیا تێکشکا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، 11 کۆچبەر لەوانەی لەنێو بەلەمە تێکشکاوەکەی دەریای نێوەڕاستدا بوون، رزگار کراون.
سێ لە رزگاربووەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ یەكێکیان خەڵکی هەورامانە، یەکێکیان خەڵکی مهاباد و ئەوی دیکەشیان خەڵکی بۆکانە.
یەکێکی دیکە لە رزگارکراوەکان ناوی مژدە عومەرە و خەڵکی هەولێرە، یەکێکی دیکەشیان ناوی میرانە کە کوڕی مژدەیە.
روئیا محێدینی، یەکێک لە رزگاربووەکان رۆژی 20-06-2024 بە زنار شینۆ، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 76 کەس لەنێو بەلەمەکەدا بوون کە 24یان منداڵ بوون.
روئیا محێدینی گوتی، چوار رۆژ بێ خواردن و خواردنەوە لەنێو دەریادا مانەوە تاوەکو کەشتییەکی گەشتیاری رزگاری کردن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا تەرمی 35 کۆچبەر لەنێو دەریادا دەرهێندراون و ژمارەیەک لەوانیش کوردن.
وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا و نووسینگەکەی راستەوخۆ هاوئاهەنگییان لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما هەیە بۆ هەر کارێک کە پەیوەندیی بە کۆچبەرەکانەوە هەبێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ