رووداو- سلێمانی
گرووپی سۆفیا لە شاری سلێمانی، لە رۆژی جیهانیی كتێبدا وێستگەی چاوەڕوانی پاسەكان دەكەنە كتێبخانە بۆ هاونیشتمانیان، تاوەكو لەو رێگەیەوە چاوی خەڵك رابكێشن بۆ لای كتێب، چونكە دەیانەوێت بە بەخشینی كتێبێك كولتووری خوێندنەوە بگوازنەوە بۆ نێو خێزانەكان.
ئەم گرووپە لە كۆمەڵێك ژن پێكهاتووە و هەوڵدەدەن ژنان گەر لەنێو ماڵەكانیشیان بێت بخوێننەوە و بایەخ بە خوێندنەوە بدەن، گرووپەكە هەفتانە رۆژێك دیاریدەكەن و لەو رۆژەدا خوێندنەوە بۆ كتێبێك دەكەن، دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا قسە لەسەر نێوەڕۆكی كتێبەكە دەكەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ