سامانە سرووشتییەکان: زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەشکردووە

24-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتیان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 24-09-2024 بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشییەکان رایگەیاندووە، لە هەولێر دوو ملیۆن و 561 هەزار و 400 لیتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 2 ملیۆن و 186 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
 
لەبارەی سلێمانی و هەڵەبجەوە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، لە سلێمانی ملیۆنێک و 918 هەزار لیتر و لە هەڵەبجەش 864 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دهۆک دوو ملیۆن و 30 هەزار و 60 لیتر و لە زاخۆش 891 هەزار و 400 لیتر.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم ساڵ دابەشکردنی نەوت زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەنێو سەنتەری شارەکانیش نەوت دابەش دەکرێت".
 
ئەو خێزانانەی لە دابەشکردنی نەوتی ئەم ساڵ سوومەندبوون بەگوێرەی شارەکان بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 12 هەزار و 807 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، 402 هەزار و 232 خێزان ماون وەریبگرن.
 
سلێمانی: 9 هەزار و 590 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، 509 هەزار و 410 خێان ماون وەری بگرن.
 
دهۆک: 10 هەزار و 153 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 214 هەزار و 847 خێزان ماون وەری بگرن.
هەڵەبجە: چوار هەزار و 320 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 26 هەزار و 680 خێزان ماون وەری بگرن.
 
سۆران: 10 هەزار و 930 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 77 هەزار و 583 خێزان ماون وەری بگرن.
 
زاخۆ: 4 هەزار و 457 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 60 هەزار و 543 خێزان ماون وەری بگرن.
 
نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و 3 هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 104 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان.
 
ساڵی رابردوو بە هەمانشێواز و نرخ، نەوت درایە هاونیشتمانیان لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''