کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە؛ لە هەولێر 15 کاژێر و لە سلێمانی 18 کاژێرە

24-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی بەدوداچوونی رووداو، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و دابەزینی پلەی گەرما، پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کودستان زیادیکردووە. لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 18 کاژێر، لە هەولێر 15 کاژێر و لە دهۆکیش نزیکەی 16 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت.
 
غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرەتای ئەم مانگە تاوەکو نێوەڕاستی مانگ رۆژانە  کەمتر لە 10 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبوو، بەڵام لە پێنجشەممەی رابردووەوە زیادیکردووە.
 
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی کە کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییەکەیدایە گوتی: "لە پێنجشەممەوە رۆژانە تێکڕا نزیکەی 18 کاژێر کارەبای نیشتمانیی لە هەردوو پارێزگاکە دەدرێتە هاوبەشان".
 
غالب محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری زیادبوونی پێدانی کارەبای نیشتمانی 70٪ـی دابەزینی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی خواستە لەسەر کارەبا و ئەوی دیکەش هۆکاری زیاترکردنی مێگاواتی پشکی پارێزگاکانە.
 
لە هەولێریش پێدانی کارەبای نیشتمانی زیادیکردووە، بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە سێ رۆژی رابردوودا تێکڕا 15 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە دهۆکیش لە دوو رۆژی رابردوودا کاژێرەکانی پێدانی کارەبا نیشتمانی زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16 کاژێر.
 
لە هەرێمی کوردستان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدە تایبەتەکان کارەبا بۆ هاوبەشانیان دابین دەکەن.
 
لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت. خواست بەگوێرەی وەرزەکان جیایە و لە هاوین و زستاندا دەگاتە زیاتر لە شەش هەزار مێگاوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''