رووداو دیجیتاڵ
سبەی کە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و کەشناسێک دەڵێ، سبەی خێرایی با چالاک دەبێت.
لە بارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، 25ـی ئەیلوول کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، "پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با چالاکە و 19 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ