رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 09:30ـی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
د، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆببێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی (سلێمانی- هەڵەبجە - راپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکە کۆدەبێتەوە.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سلێمانی چاوی بە بەرپرسانی پارتی لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە دەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ