رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی نوێترین ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ئێستا 5 هەزار و 563 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا حوکمەکانیان بەسەردەبەن.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-7-2024) ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەو کەسانەی حوکمدراون، هەزار و 386 کەسیان بەهۆی مادەی هۆشبەرەوەیە کە بەراورد بە رابردوو ژمارەکە زۆر زیادی کردووە."
لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان سزای سێدارە جێبەجێ ناکرێت، لەنێو حوکمدراوانی چاکسازییەکاندا 466 کەس سزای لەسێدارەیان هەیە و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
ئارام گەردی، گوتەبێژی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "ئەوانەی سزای لەسێدارەیان هەیە، چارەنووسیان بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە. ئەگەر سێدارەکە جێبەجێ نەکرێت، سزاکەیان کەم ناکرێتەوە و ناگۆڕدرێت."
لە هەرێمی کوردستاندا 3 چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات 3 چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر 3 شارەکەدا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ