رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای کۆیە، ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا. رووداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی کۆیە-ئاخجەلەر نیوەشەوی رابردوو روویداوە.
موقەدەم سەنگەر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی کۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت، ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتە.
پۆلیسی هاتووچۆی کۆیە پەڕاوی یاسایی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆ، 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ بەهۆیانەوە 445 کەس گیانیان لەدەستداوە حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ