رووداو-سلێمانی
پۆلیسێكی هێزی ئامادەی سلێمانی لە كاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا لە گەڕەكی (كانی گۆمە)ی شاری سلێمانی خۆی كوشت و گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت:"تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەك دەربارەی خۆكوشتنەكەی نەزانراوە".
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند"سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-3-2016 پۆلیسێك لە هێزی ئامادەی سلێمانی لە كاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا بە دەمانچەكەی خۆی كوشتووە".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی روونیشكردەوە: "ئەو پۆلیسە خەڵكی سلێمانییە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش لە شوێنی كارەكەی هیچ كێشەیەكی نەبووە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك دەربارەی خۆكوشتنەكەی نەزانراوە".
سەركەوت ئەحمەد راشیگەیاند: "تەرمی ئەو پۆلیسە لە پزیشكی دادی سلێمانییە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ