نرخی نەوتی ماڵان بەرزبووەوە؛ بەرمیلێک نزیکەی 160 هەزار دینارە

23-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
 
سەرباز کەریم، گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرمیلێک نەوت بە کۆ 138 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە 148 هەزار دینار."
 
سەرباز کەریم دەڵێت، ئێستا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 160 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان.
 
بە گوتەی گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە دابەزینی پلەی گەرمایە.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر بەسەر نزیکەی 292 هەزار خێزانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.
 
نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و سێ هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 104 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانییان.
 
ساڵی رابردوو بە هەمان شێواز و نرخ، نەوتی سپی درایە هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەم ساڵ بەردەوام بوو و لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''