رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ قوتابییەکی 12ی ئامادەیی لەکاتی چوون بۆ تاقیکردنەوەی خولی یەکەم، لەسەر رێگەی تەکیە و چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، قوتابییەکە ناوی زانیار خواکەرەمە، خەڵکی گوندی سەرچاوەیە لە بازیان، لە قوتابخانەیەکی تەکیە خوێندوویەتی و تاقیکردنەوەیشی لە چەمچەماڵ بووە.
قوتابییەکە بڕیار بوو ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بکات.
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستیپێکرد، تێیدا بەگشتی 122 هەزار و 15 قوتابی مافی بەشدارییان هەیە. 86 هەزار و 307 قوتابی لە بەشی زانستی، 33 هەزار و 195 قوتابی لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 513 قوتابیش لە بەشی پیشەیین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ