رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بەمڕۆ، پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو سێشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26-06-2024) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەوارد بە دوێنێ "کەمێک" نزم بووەتەوە. گوتیشی سبەی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە دادەبەزێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، تاوەکو رۆژی سێشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما پێنج پلە دادەبەزێت و لە چوارشەممە بەدواوە بە پلەبەندی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
محەممە کەمال گوتی، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. گوتیشی، سبەی خێرایی با لە کاژێرێکدا دەگاتە 25 کیلۆمەتر.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ