هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار دەکرێت

23-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار دەکرێت. 
 
تاوەکو ئێستا بەشەخۆراکی مانگی ئایار لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، رۆژی سێشەممە، 23-05-2023 دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆگاکانمان هەموو خۆراکێک هەیە و ئامادەن، بەڵام تاوەکو وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دابەشکردنی بەشەخۆراک نەدات؛ ناتوانین دەست بە دابەشکردنی بکەین."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، لەبارەی کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون، 27ـی ئەم مانگە دابەشکردنی بەشەخۆراک رادەگەیێنن. دلێر عەبدولواحید دەشڵێت: "بە گوێرەی قسەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار دەکەین."
 
لە کۆگاکانی سلێمانیش بەشەخۆراکی مانگی ئایار ئامادەیە. شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەر کاتێک بەغدا بڕیاری دابەشکردنی بەشەخۆراک دەربکات، ئێمەش دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
 
ئەو بەشەخۆراکەی مانگانە دابەشدەکرێت، سێ کیلۆ برنج، 500 گرام دۆشاوی تەماتە، یەک کیلۆ شەکر، یەک لیتر رۆنی شل، نۆ کیلۆ ئارد، هەندێک مانگ فاسۆلیا، یاخود لەبری ئەوە نیسک یان لەتکەنۆک دابەشدەکرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.