رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەموو دەنگۆیەک سەبارەت بە بیستنی دەنگی تەقە و تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەکە رەتدەکاتەوە.
چەند هاونیشتمانییەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە رووداویان گوت، دەنگی تەقە و تەقینەوەیان لە نزیک فڕۆکەخانەکە بیستووە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دۆخی فڕۆکەخانە ئاساییە و هیچ رووداوێک رووینەداوە."
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بنکەیان هەیە، هەفتانە چەند رۆژێک مەشق و راهێنان و دەکەن؛ زۆرجار ئەو دەنگانەی لە سنوورەکە دەبیسترێن راهێنانی ئەو هێزانەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ