16ـی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات

22-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 16ـی مانگی داهاتوو دەستپێبکات و مانگێک بەردەوام بێت.
 
خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بەگوێرەی خشتەی کارەکانی کۆمیسیۆن، رۆژی 16-09-2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و 24 کاژێر بەر لە دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت".
 
18ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ـی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی.
 
ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردن بۆ وردبینی لە کۆمیسیۆنەوە رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو تەواوی ناوەکان نەگەڕاونەتەوە کۆمیسیۆن و بەشێکیان لەژێر وردبیندان.
 
بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای گەڕانەوەی تەواوی ناوی بەربژێرەکان و پشتڕاستکردنەوەیان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، هەر بەربژێر و حیزبێک بانگەشەش بکات سزا نادرێت، ئەگەر کاتەکەش بە فەرمی دەستی پێ نەکردبێت.
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە 2 ملیۆن و 683 هەزار و 618 ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 1431 بنکەی دەنگدان دەبن، 1266ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165ـیان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 
بەپێی خشتەی پەسندکراوی کۆمیسیۆن بۆ دابەشبوونی پەسندکراوی بنکەکانی دەنگدان، ئەو بنکانە بەمشێوەیە بەسەر بازنە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەبن:
 
پارێزگای هەولێر
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 498
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 62
 
پارێزگای سلێمانی
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 477
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 57
 
پارێزگای دهۆک
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 264
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 33
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 27
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 1
 
هەروەها ئەم بنکانەش بۆ دەنگدانی تایبەت لەم پارێزگایانە دەکرێنەوە:
 
- نەینەوا: 4 بنکە
- بەغدا: 3 بنکە
- کەرکووک: 1 بنکە
- ئەنبار: 1 بنکە
- سەڵاحەددین: 1 بنکە
- دیالە: 1 بنکە
- واست: 1 بنکە
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، پارت و هاوپەیمانیێتییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''