رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەم ساڵ هەزار و 223 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، لەنێویاندا سووتانی 170 ئۆتۆمبێل. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، بەهۆی ئاگرەکانەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 22-07-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە و تێیدا رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەگوێرەی مانگەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە:
مانگی 07ـی 2024؛ 177 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 06ـی 2024؛ 459 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 05ـی 2024؛ 221 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 04ـی 2024؛ 104 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 03ـی 2024؛ 91 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 02ـی 2024؛ 91 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
مانگی 01ـی 2024؛ 80 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون
ئەو شوێنانەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەیان تێدا تۆمار کراوە:
- ماڵ: 238 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- سووتانی ئۆتۆمبێل: 170 رووداو
- بەنزینخانە: 2 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- مارکێت: 59 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- هۆتێل: 12 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- فڕنی نانەوا: 4 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- فەرمانگەی میری: 7 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- موەلیدەی کارەبا: 13 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کارگە: 13 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- دارستان و باخچە: 79 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- گۆڕەر و کێبڵی کارەبا: 24 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- گەنم و جۆ: 43 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- پووش و پاوان: 429 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- چێشتخانە و کافتریا: 14 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کۆگەی سووتەمەنی: 12 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
- کابینە – خێمە و کەمپ: 19 رووداوی ئاگرکەوتنەوە
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 74 کەسیش برینداربوون، کە بەشێکی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەشی برینداربوون بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە بووە".
شاخەوان سەعید، گوتیشی، هەر ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە رووبار و چەمەکانی سنوورەکەدا 11 کەس خنکاون و تیمەکانیشیان 29 کەسیان لە خنکان رزگار کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ