وەزارەتی رۆشنبیری: لە هەرێمی کوردستان 150 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی هەن

22-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردییە. بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ لە وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، 150 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی بە فەرمی تۆمار کراون و پەخش دەکەن. رێکخەری سەنتەری میترۆش دەڵێت، لە دۆخی ئەمڕۆی رۆژنامەگەری رازی نین.
 
ئەمڕۆ 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی تێدەپەڕێت و بە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی دانراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ رووداو، جگە لەو رۆژنامەڤانانەی بە پلەی دیکە ئەندامی سەندیکان، شەش هەزار رۆژنامەڤانی "کارا" ئەندامی سەندیکان.
 
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، 800 ژن ئەندامی کارای سەندیکاکەن، لەنێویاندا 15 ژن خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەن، 17 ژن سەرنووسەری رۆژنامە، 13 ژن خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕ و هەشت ژنی سەرنووسەری ماڵپەڕیش هەن.
 
شیروان عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە وەزارەتەکەیان نزیکەی 150 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و 146 رادیۆ مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە و کار دەکەن.
 
سێ جۆر کەناڵی تەلەڤیزیۆنی لە هەرێمی کوردستان هەن، لەنێویاندا 30 کەناڵی ئاسمانی، نزیکەی 70 کەناڵی نێوخۆیی بۆ شار یان پارێزگایەک، نزیکەی 50 کەناڵی نێوخۆیی سەرتاسەریی بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان پەخش دەکەن.
 
جگە لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان، زیاتر لە 1600 دەزگای راگەیاندن لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان تۆمار کراون؛ زیاتر لە هەزاریان رۆژنامە، گۆڤار و ماڵپەڕی تۆمار کراون.
 
جگە لەو میدیایانەی بە فەرمی کار دەکەن، سەتان ماڵپەڕ و پەیج و دەزگای میدیایی دیکە هەن و بێ مۆڵەت کار دەکەن.
 
دۆخی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان
 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دۆخی رۆژنامەنووسی باش نییە و ئێمە بەدڵمان نییە، سکاڵای زۆر هەن و یاساکان وەک خۆیان جێبەجێ ناکرێن."
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتی، لە رێگەپێدانی رووماڵدا جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکرێت و بەردەوامە.
 
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ساڵی رابردوو 128 رۆژنامەنووس پێشیلکارییان بەرامبەر کراوە و زۆرترینی پێشیلکارییەکان رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری بووە.
 
پێشێلکارییەکان بە گوێرەی سەندیکای رۆژنامەنووسان بەمشێوەیە بووە:
 
پێشێلکارییەکان بەپێی جۆرەکانیان:
 
- راگرتن و دەستگیرکردن: 14 
- رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری: 25 
- هێرش و سووکایەتی: 11
- شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و دەستبەسەرداگرتن: 6 
- هەڕەشە: 3 
- هەڵکوتانە سەر دەزگای راگەیاندن: 1
لێدان: 2
 
ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە، بەپێی جۆری پێشێلکارییەکە بەمشێوەیە دابەش بوون:
 
- راگرتن و دەستگیکردن: 31 رۆژنامەنووس
- رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری: 56 رۆژنامەنووس
- هێرش و سووکایەتی: 24 رۆژنامەنووس
-  هەڕەشە: 3 رۆژنامەنووس
- شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و دەستبەسەرداگرتن: 11 دانە
- لێدان: 2 رۆژنامەنووس
- هەڵکوتانە سەر دەزگای راگەیاندن: 1 دانە
 
 پێشێلکارییەکان بەپێی پارێزگاکان و ناوچەکان:
 
- هەولێر: 19
- سلێمانی: 12
- دهۆک: 14
- کەرکووک: 5
- هەڵەبجە: 4
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 1
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 6 
- ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 2 
 
ئاماری سەنتەری میترۆ کە بۆ داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین کاردەکەن، جیایە لە سەندیکای رۆژنامەنووسان. بەگوێرەی ئاماری سەنتەرەکە، لە ساڵی 2023دا 249 پێشێلكاری بەرامبەر 247 رۆژنامەڤان کراوە کە بەمشێوەیە بووە:
 
- رێگریكردن و جیاكاری: 134
- دەستبەسەركردنی كەلوپەل: 38
- دەستگیركردن: 37
- هێرش، هەڕەشە و سووكایەتی: 27 
- دەستگیركردن بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی: 5
- هێرشی ئەلیكترۆنی: 4
- شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووس: 2
- هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان: 2
 
رۆژنامەی (کوردستان) یەکەم رۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە رێککەوتی 22ـی نیسانی 1898 لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی پایتەختی میسر بڵاوکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''