لە کەرکووک ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەویی جووتیارانی کورد کێشەی لەسەرە

23-12-2022
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک
ژمارەیەک زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کێشەی زەویوزاری کورد لە سنووری کەرکووک بەردەوامە. لیژنەی ماددەی 140یش کە وەکو چارەسەری دەستووری دیاریکراوە، دوای چەندین ساڵ لە ناچالاککردنی، هەرچەندە بڕیاری چالاککردنەوەی دراوە، بەڵام هێشتا دیارنییە کەی بە کردار کارا دەکرێتەوە.
 
لە کەرکووک ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی لەنێوان جووتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە کێشەیان لەسەرە. لە خورماتووش 10 هەزار دۆنم زەوی کێشەیان لەسەرە. بەهۆی مەترسییەکانی داعش و نەبوونی خزمەتگوزاری و تەعریبکردن، لە سنووری مەخموور 41 گوند چۆڵکراون، لە خانەقینیش 36 گوند چۆڵکراون و نزیکەی هەزار دۆنم زەویی لەلایەن عەرەبی هاوردەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
 
دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی خەڵک بکرێت بۆ گەڕانەوە و قەرەبووی خەڵکیش بکرێت بۆ ئەوەی خەڵک لێرە [لە کەرکووک] نیشتەجێبن".
 
بەگوێرەی رێککەوتنی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە پێش پێکهێنانی حکومەتی عێراق کراوە، یەکێک لە خاڵەکان جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە.
 
رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ماددەی 140 باس لەوە دەکات، "ئاڵای کوردستان کە ئاڵایەکی فەرمییە و لای عێراق پەسەندە و پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە، لە ناوچەکانی ماددەی 140بۆت نییە بەرزی بکەیتەوە، بە پێچەوانەوە دەیان ئاڵای دیکەی نافەرمی هەن و هیچ کێشەیەکی نییە و گرفت بۆ ئەو هێزانە دروستناکەن؛ ئەمە مانای ئەوەیە کە دەیانەوێت ئەو ناسنامە کوردستانییانەی سەدان ساڵە کورد خەباتی بۆ دەکات، بسڕنەوە."
 
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پارێزگایەک و 15 قەزا و 20 ناحیەن کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ـی خاکی باشووری کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.