مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

21-09-2023
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلوول مووچەی مانگی ئابی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەمڕۆ 21ـی ئەیلوولی 2023، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە."

لەبارەی رۆژی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەش لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە و بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە، رۆژی یەکشەممە 24ـی ئەیلوولی 2023، مووچەی مانگی ئابی 2023ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوێستان محەممەد 205 هەزار ناوی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەباتە بەغدا

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دۆسیەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سەردانی بەغدا دەکات و ناوی 205 هەزار کەس لەگەڵ خۆی دەبات.