سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ نووسینەوەی دەستوور بۆ پەرلەمانی کوردستان دووپاتدەکاتەوە

21-09-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەردەبڕێت بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان. 
 
رۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.
 
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، ‌‎هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، پێویستیی زەمینەسازی، دروستکردنی هاوئاهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان راگەیاند لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لە رابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

‌هێشتا ماویەتی؛ ئۆپۆزیسیۆن چی بە سلێمانی بەخشی؟

لە بەرنامەی ئەمجارەی (هێشتا ماویەتی) کە لەلایەن رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیای رووداو، هیڤیدار ئەحمەد پێشکێش دەکرێت، تیشک خرایە سەر هێز و سەنگی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان. لە بەرنامەکەدا باس لە سێ ئەگەر کرا کە لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم ئەگەری روودانیان هەیە. لەو سێ بژاردەیە دەردەکەوێت کام لایەن حوکم دەکات و کام لایەن دەبنە دەنگی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆن.