رووداو - کەرکووک
لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک پێنج کەس لە دانیشتووانی سێ گوند بڕیای دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و دادگا پێی راگەیاندوون دەبێت خانووەکانتان بڕوخێنن و پارەی رووخاندنەکەشی بدەن.
بانگهێشتەکەی دادگا بۆ دانیشتووانی گوندەکانی هەنجیرە، چوپلیجە و باجوان ـە، بە پێی گوتەی خۆیان دادگا پێی راگەیاندوون سەرەڕای زیندانیکردنتان دەبێت خانووەکانتان بڕوخێنن و خۆشتان پارەی رووخاندنەکەی بدەن.
هاوکات کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت: لە ساڵی 1975 ـەوە زەوی ئەو گوندانە خراونەتە سەر کۆمپانیاکە و نابێ کەسی تێدا نیشتەجێ بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2005 بە ئاگاداری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەو گوندانە ئاوەدانکراونەتەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خەڵکی ئەو گوندانە بە خاوەن ماف و کۆمپانیای نەوتی کەرکووک بە پێشێلکار دەزانێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ