رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ئاگرەکە بەردەوامە و زیانی گیانی نییە.
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسان لە بازاڕێک بەناوی "هادی مۆڵ" لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە.
دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، کە مارکێتێکی گەورەیە."
تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە بەردەوامە.
بە گوتەی دابان محەممەد، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە.

دیمەنی سووتانی مۆڵێک لە عەربەتی سلێمانی؛ بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: زیانی گیانی نەبووە pic.twitter.com/as2msk8AyX
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 21, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ