رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی بەرەی تورکمانی پیرۆزبایی هاتنی جەژنی نەورۆز لە رۆڵەکانی گەلی تورکمان و هەموو عێراقییەکان دەکات و دەڵێت، ئەم جەژنە جەژنی هەموو گەلانی ئاسیای ناوەڕاستە.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، جوانترین پیرۆزبایی پێشکێشی رۆڵەکانی گەلی تورکمان و هەموو عێراقییەکان دەکەم؛ نەورۆز جەژنی هەموو گەلانی ئاسیای ناوەڕاستە و رۆڵەکانی ئەو وڵاتانە تێیدا ئاهەنگ دەگێڕن، هەریەکە بەپێی نەریتی تایبەتی خۆی کە هەزاران ساڵە بۆیان ماوەتەوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی خوازیارە "ئەم بۆنە خۆشەویستە هەلێک بێت بۆ بەهێزکردنی رووحی برایەتی و پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی لە نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە و ئایینەکانیانەوە، داواکارین لە خودا ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتەکەماندا هەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ