وەزیری پلاندانان: لە رووداو بینیمان پارێزگاری کەرکووک کێشەی گەڕانەوەی چارەسەر کرد

20-11-2024
سیروان عەباس
دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرژمێرى لە هەرێمی کوردستان
دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرژمێرى لە هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرژمێرى لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دوای سەرژمێری، چیدی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان یاریی پێناکرێت و بە میزاجی سیاسییەکان دیاری ناکرێت."
 
دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرژمێرى لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "گرنگیی سەرژمێری ئەوەیە رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات و ئەوەش وا دەکات چیدی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان یاریی پێنەکرێت و بە میزاجی سیاسییەکان دیاری نەکرێت."
 
ئەو وەزیرەی حکومەت ئەوەی خستەڕوو، بەپێی رێژەی دانیشتووان، پشکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت و داتای زۆر وردی تێدایە و دەتوانین لە داهاتوودا پشتی پێ ببەستین.
 
بە گوتەی دارا رەشید، "قۆناخەکانی یەکەم و دووەمی سەرژمێری زۆر بە سەرکەوتوویی کۆتاییان هات، ئەو کێشە تەکنیکییانەی هەبوون؛ لە هەموو عێراق هەبوو، کێشەکە لە تابلێت بوو، چونکە ئەو ئامێرە پێویستی بە ئینتەرنێتە، کێشەکان بەگوێرەی پرۆسەکە کە تۆمارکردنی 45 ملیۆن کەسە، زۆر کەمن."
 
سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرژمێرى لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، هەرکەسێک ئامادەیی هەبێت، مافی خۆیەتی بژمێردرێت و هەر گرفتێک هەبێت دەبێت چارەسەر بکرێت، "لە زۆر گوندی سنووری گەرمیان و کەرکووک، کێشەی ئەمنی هەیە، هەوڵدەدەین بە زووترین کات چارەسەری بکەین، ئەمڕۆش خەڵک دەتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان."
 
ئاماژەی بەوەش کرد، قەدەخەی هاتووچۆ 100% نییە، وەکو سەردەمی کۆرۆنا نییە؛ قەدەخە بۆ ئەوەیە هەرکەس لە هەر جێیەک بێت لەوێ بژمێردرێت.
 
دارا رەشید باسی دروستکردنی کێشەی لە بازگەکانی کەرکووک بۆ گەڕانەوەی هاونیشتمانییان و کاریگەریی رووماڵەکەی رووداو کرد و گوتی، "کێشەی گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کەرکووک زوو لەلایەن پارێزگاری کەرکووکەوە چارەسەر کرا، لە رووداو بینیمان کە راستەوخۆ لەگەڵ پەیامنێرەکەی قسەی کرد. دەیانویست کێشە دروست بکەن، بەڵام بە سوپاسەوە پارێزگار چارەسەری کرد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەی دوو تۆمەتبارەکە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر كوشتنی‌ كچێک دوو کەس دەستگیر دەکات؛ 'لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتوویانە'

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیس دەڵێت، کچەکەیان لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتووە.