رووداو دیجیتاڵ
شاڵاو کۆسرەت رەسوول دوای ئەوەی لە بنکەیەکی هەولێر دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "هیوادارم خەڵکی هەولێر هەمووی بەشدار بن لە هەڵبژاردن تاوەکو گۆڕانکاری ریشەیی لە حوکمڕانیدا بکەین.
شاڵاو کۆسرەت رەسوول، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر رایگەیاند، "دوای شەش ساڵ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کودستان دەنگ دەدەین. هیوادارین بە هیمەت و پشتیوانیی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر، هەولێر وەربگرینەوە."
سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر هیوایشی خواست کە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکار ریشەیی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دروست بکات.
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت. لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ