رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی هیچ کەمتەرخەمیی نەکرد لە بەکارخستنی هەموو دەسەڵاتەکان بۆ دروستبوونی ئەمڕۆ. لەو ماوەی پەرلەمانی کوردستان نەبوو زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان گەیشت."
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەو ماوەی کە پەرلەمانی کوردستان نەبوو زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان گەیشت، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە و پەرلەمان زۆر لەوە گرنگترن کە بیری لێ دەکەنەوە، هەوڵەکان ئەوەندە زۆر بوون بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکرێت بکرێنە کتبێکی زۆر گەورە."
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، نێچیرڤان بارزانی هیچ کەمتەرخەمیی نەکرد لەوەی هەموو ئەم پەیوەندییانە و ئەو دەسەڵاتانەی کە هەنی بەکاریانبخات بۆ دروستبوونی ئەمڕۆ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، "بۆیە ئەمڕۆ بە ئاسانی دروست نەبووە."
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت. لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانی گشتییەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ