قوباد تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە جگە لە دژەتیرۆر هیچ هێزێکی دیکە لەنێو فڕۆکەخانەی عەربەت بووبێت

20-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن قوباد تاڵەبانی عەربەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ، رەتیکردەوە جگە لە هێزی دژەتیرۆر هیچ هێزێکی دیکە لەنێو فڕۆکەخانەی عەربەت بووبێت.
 
میدیای یەکێتی بڵاوکردەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیكرد لە تۆركیڵد بیگ، نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەکەدا رووداوی هێرشكردنەسەر هێزەكانی دژەتیرۆر لە فڕۆكەخانەی عەربەت تاوتوێ كرا.
 
جێگری سەرۆكوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی میدیای یەکێتی گوتوویەتی "ئەم رووداوە پێشهاتێكی مەترسیدارە و تێیدا هێزێكی فەرمی عیراقی و كوردستانی كراوەتە ئامانج، كە هێزی دژەتیرۆری كوردستانە و بۆ هەموولایەكیش ئاشكرایە ئەو هێزە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە درێژایی دوو دەیە هاوكار و هاوپەیمانی سەرەكیی هێزەكانی هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژەتیرۆردا."
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێنێ راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی (دووشەممە، 18-9-2023)ـی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێشهاتەکانی ئەو تەقینەوەیەی رۆژی 18ی ئەیلوولی 2023 لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی روویدا، جێگەی سەرنجن. وا زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گرووپی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە راهێنانیان کردووە. ئەم پێشهاتە بە روونی، بوونی هاوئاهەنگیی بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنیی یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی نیشاندەدات."
 
قوباد تاڵەبانی ئەوە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند "شەهیدەكان و بریندارەكانی رووداوەكە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان و ئەندامی هێزەكانی دژەتیرۆر بوون و، بە هیچ شێوەیەك جگە لە هێزی دژەتیرۆر، هیچ هێزێكی دیكە لە فڕۆكەخانەدا نەبووە".
 
لە رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت، بەپێی دژەتیرۆری سلێمانی "سێ پێشمەرگە شەهید بوون" و، سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون. دژەتیرۆر دەشڵێت، "ناهێڵین خوێنیان بەفیڕۆ بڕوات."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.