رووداو - ئامەد
لە شارۆچکەی یەنیشەهیری سەر بە ئامەد کەسێک بە تۆمەتی شکاندنی پەیکەری ئەتاتورک بە بڕیاری دادگا خرایە زیندانەوە.
دوای ئەوەی پەیکەری ئەتاتورک لە شارۆچکەی یەنیشەهری سەر بە ئامەد شکێندرا، تیمەکانی ئاسایش بەدواداچوونیان دەستپێکرد و کەسێکیان بە ناوی ئیبراهیم یەشیل دەستگیرکرد.
یەشیل کە تەمەنی 30 ساڵە، راپێچی دادگای سوڵحی شارۆچکەکە کرا و بە بڕیاری دادوەر خرایە زیندانەوە.
لە گوتەکانیدا یەشیل نکۆڵی لە شکاندنی پەیکەرەکە نەکردووە گوتوویەتی "پەیکەری ئەتاتورکم وەک بت بینی و ئەو کارەم لەپێناو خودا ئەنجامدا''.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ