ئەمڕۆ شەممە 20-06-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دواتر لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووە.
بەپێی راگەێندراوێکی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌سه‌ر دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و لێكه‌وته‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جه‌ختيان "له گرنگى و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه."
ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ به سه‌رۆكايه‌تيى مسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ و دياڵۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. نێچيرڤان بارزانى "جه‌ختى له ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه و ئاماژه‌ى به گرنگيى رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ