لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە بۆ پەنابەران سازکرا

20-06-2017
دڵخواز بەهلەوی
.
.
نیشانەکردن کۆچبەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا، لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی قەندیل و پارێزگاری هەولێر سازکرا، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، کە دەکاتە رێژەی نزیکەی 2%ی کۆچبەرانی جیهان.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بوونی میلۆنێک و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان بووەتە بارگرانی بەسەر حکومەتەوە کە خۆی لە قەیراندایە، بەڵام بە هاوکاری رێکخراوەکان توانرا جێیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران بکرێتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە