رووداو دیجیتاڵ
کچێک لە قەزای پێنجوێن لەلایەن باوکیەوە کوژرا. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، دوای رووداوەکە بکوژ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە."
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، کچەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بە بڕیاری دادوەر رادەستی باپیری کراوەتەوە، تاوەکو دوێنێ باپیری رادەستی باوکی کردووەتەوە و ئەمڕۆ "باوکی بە چەقۆ کوشتوویەتی."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "شەوی رابردوو کچەکە لە ماڵی باوکی خەوتووە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی هەستاوە، دەموچاوی شتووە و بووە بە دەمەقاڵەیان؛ باوکی بە چەقۆ کوشتوویەتی."

دوو برا و خاڵێکی ئەو کچەکە بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت، "رووداوەکە بەو شێوەیە نییە پۆلیس باسی کردووە؛ کچەکەمان 27ی رەمەزان چووەتە شێڵتەری داڵدەدانی ژنان لە هەولێر و بە تەنیا چووە، نە کوڕی لەگەڵ بووە نە هیچ کەسێک."
ئەوان دەڵێن، "باوکی کچەکە زۆر ئەشکەنجەی داوە، بۆیە کچەکە لە ماڵی باپیری [باوکی دایکی] ژیاوە، چەند جارێک باپیری بردوویەتیەوە بۆلای باوکی، بۆیە رایکردووە بۆ هەولێر، دوێنێش گوتوویانە باوکی لە پێنجوێن نییە و باپیریان خەڵەتاندووە کە تەمەنی هەیە، ئەویش بردوویەتی و نەیزانیوە شەو باوکی دەڕواتەوە. ئەم بەیانییە زیاتر لە 10 چەقۆی لێداوە و کوشتوویەتی، کچەکە هیچ تاوانێکی نییە."
کەسوکاری کچەکە چەند تۆمەتێکی دیکەیان دایە پاڵ باوکی کچە و گوتیان، "خەڵک نازانێت رووداوەکە چۆن بووە و بە کۆمێنت نووسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئازاری زیاترمان دەدەن، لە کاتێکدا تۆمەتبار و بکوژ باوکێکی دڵڕەق و خراپ بووە و کچەکەش قوربانییە و تاوانی نییە."
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، جارێ نازانن پەیوەندیی بە کێشە کۆنەکەوە هەبووە یان نا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ