رووداو دیجیتاڵ
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی بازاڕ و نەهێشتنی زێدەڕۆیی، دەستیانکردووە بە راکێشانی هێڵ بۆ هەموو دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر.
لە راگەیێندراوەکەدا کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی ئایار بڵاوکراوەتەوە هاتووە، کێشانی هێڵەکە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی بازاڕ و نەهێشتنی زێدەڕۆییە لەسەر موڵکی گشتی.
هەڵمەتەکە بە هاوکاری پۆلیس بەڕێوەچووە. شاروانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت کاسبکاران کەلوپەلەکانیان لەسەر هێڵەکە دابنێن بۆ فرۆشتن: "لە شەودا دووکان دابخەن و هیچ کەلوپەلێک لە دەرەوە جێنەهێڵن، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەروماڵی کاسبکارانە لە رووداوی نەخوازراو."
رێکارەکە لە کاتێکدایە، 8-4-2024، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە 48 دووکان سووتان، پێش ئەوە لە 27-02-2024یش ئاگر لە هەمان بازاڕ کەوتەوە و لە ئەنجامدا 166 دووکان سووتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ