رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە رێگەی کەلکەسماق کە دەکەوێتە نێوان کۆیە و دووکان داخراوە.
نەوتەکە کاژێر 11:00ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ـی نیسان، بەهۆی کرانەوەی قوفڵی تانکەرێکەوە رژاوە. هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات، تاوەکو خاوێنکردنەوەی رێگەکە بەکاری نەهێنن.
عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تیمەکانی ئەوان چوونەتە شوێنی رژانی نەوتەکە، بەڵام بە ئاوی خاوێن پاکناکرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەبێت خۆڵی پێدابکەن.
درێژیی ئەو رێگەیەی نەوتەکەی پێدا رژاوە نزیکەی کیلۆمەترێکە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆ رێگەکە نەکراوەتەوە.
شۆفێران دەتوانن رێگەی چیای هەیبەت سوڵتان وەکو جێگرەوە بۆ هاتووچۆی کۆیە و دووکان بەکاربهێنن.
بەهۆی رژانی نەوتی رەش رێگەی دەشتی کۆیە 'کلکە سماق' داخراوە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێریش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، تاوەکو پاکی دەکەنەوە لەو رێگەیەوە هاتووچۆ نەکرێت pic.twitter.com/VY9eJFAxMb
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 20, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ