لە رۆژهەڵات كاندیدەكان بە سروود و درووشمی نەتەوەیی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن

20-02-2016
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی كوردستان هەڵبژاردنی ئێران
A+ A-

رووداو- هەولێر

هەڵبژاردن فەزای شاری مەریوان و رۆژهەڵاتی كوردستان ژێرەوژوور كردووە و، شارەكانی بە جموجۆڵ هێناون و ژیان لە شارەكاندا ژیاوەتەوە. رەنگە ئەمە هەر ئەو شتە بێت كە هەندێ لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردیش دەیانەوێت، كە دەكرێ سوود لەم رەوشە وەربگیرێت بۆ زیندووڕاگرتنی فەزای كۆمەڵگە.

بەربژێرەكان لە هەر دەرفەتێك بۆ راكێشانی سەرنجی خەڵك سوود وەردەگرن. وروژاندنی هەست و سۆزی خەڵك رەنگە سوودمەندترین رێگە بێت بۆ سەرنجڕاكێشانی خەڵك بۆ لای بەبژێرەكان. ئەو دەنگانەی لە بانگەشەكردندا بەكاردەهێندرێن، حاڵەتێكی نوستالیژیكی (بیرەوەری) بۆ بەشێكی زۆری خەڵك هەیە. وەبیرهێنەرەوەی شێوازی شۆڕشگێڕانەی بێژەرەكانی رادیۆ حیزبییەكان لە دەیەكانی رابردوودا، تا گۆرانی هونەرمەندانی بەنێوبانگی كورد بەبێ هیچ بەربەستێك، یان خوێندنەوەی شیعری كوردی بەجۆرێك كاریگەری لەسەر هەستی خەڵك دابنێێت.

بەربژێرەكان هەوڵیانداوە لە هیچ دەرفەتێك غافڵ نەبن، لە جلوبەرگی كوردییەوە بگرە تاوەكو درووشم نووسین بە كوردی. پرسێك كە وادیارە هەمووانی نەك رازی، تەنانەت بە رازی بە دەنگدانیش نەكردووە. عەبدولموحەممەد زاهیدی، پارێزگاری سنە هۆشداری داوە كە ئەگەر كەسانێك لەچوارچێوەی پڕپاگەندەكانیاندا برەو بە پرسە نەتەوەیی و ئاینییەكان بدەن، بێگومان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێ.

جگە لەوانە، شتی دیكەش هەن تاوەكو بەربژێرەكان بەو هۆیەوە سەرنجی خەڵك بۆ لای خۆیان رابكێشن. سنوورەكان كە دەتوانێ لە ژیانی خەڵكی دانیشتووی سنوور و شارە سنوورییەكانی وەك مەریوان كاریگەربێت. لە ئێراندا پەیامی رێبەری ئێران كە خوازیاری بەشداریی بەربڵاوی خەڵكە لە هەڵبژاردندا، وەڵامی ئەرێنی هەموو لایەنەكانی وەرگرتووە، بەڵام هەوڵی كاندیدەكان بۆ وروژاندنی هەستی خەڵك، دەتوانێ یارمەتی بە بەئەنجام گەیشتنی ئامانجی رێبەری ئێران بكات؟ 
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە