رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پێنجوێن؛ ژمارەیەک هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

19-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی روویدا. قایمقام دەڵێت، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک ناحیەی ناڵپارێز روویداوە. هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە."

بێستوون مەحموود، کارمەند لە هاتووچۆی پێنجوێن کە هێڵکاریی بۆ رووداوەکە کردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک هاونیشتمانیی دیکەش بریندارن."

بێستوون مەحموود گوتیشی، "سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی گوندی سەرسووراون لە پێنجوێن. دایکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستداوە. باوکی منداڵەکان لەگەڵ منداڵێکی دیکەیدا بە سەختی بریندارە."

 
قایمقامی پێنجوێن گوتی، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لەو ئۆتۆمبێلانەیە کە ئۆتۆمبێل دەگوازنەوە و شۆفێرەکەی خەڵکی ئێرانە.

بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و پۆلیسی هاوتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''