رووداو دیجیتاڵ
سێ رۆژ لەمەوبەر هاونیشتمانییەک لە هەولێرەوە بۆ گەشتکردن چووبووە سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ و خنکابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە. ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی قەزای کفرییە، بەڵام دانیشتووی پیرزینە لە شاری هەولێر.
پورزایەکی قوربانییەکە بە ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداوی گوت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە باوکی سێ منداڵە کە دووانیان خوێندکاری زانکۆن.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، منداڵیکی دوو ساڵی خەڵکی هەولێر و مێردمنداڵێکی 13 ساڵیش لە رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکاون و تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
ئەم ساڵ تائێستا 8 کەس لە رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکاون، لەکاتێکدا تەواوی ساڵی رابردوو لەو سنوورە 11 کەس خنکابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ